تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكی سوتاندبوو

(0) / / اجتماعی / شارەزور زایەڵە سلێمانی تاوان


Aug 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكی سوتاندبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوا ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبنکەی پۆلیسی وارماوە تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لەجۆری نیسان پیك ئاب لەبەردەم ماڵەكەیدا سوتاوە، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتباردا.
لەئێستادا تۆمەتبار (م،م،ع ) لەدایكبووی 1989 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیداو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
کامەران کەریم