سنوری پێنجوێن و شارباژێر لەلایەن فڕۆكەکانی تورکیاوە بۆردوومانكرا
/
کردستان
/
زایەڵە
شارباژێر
تورکیا
بۆردوومان
ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی و بێ فرۆكەوانی سوپای تورکیا، گوندەكانی سنوری پێنجوێن و شارباژێر بۆردوومان دەكەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شاهۆ عوسمان قائیمقامی قەزای شارباژێر، ڕاگەیاند، سەعات شەشی بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و فڕۆكەی جەنگییەوە، سنووری گوندەكانی شێخڵمارێن و ڕەنگێنە و كانی خەیلان لە سنووری ناحیەی زەلان بۆردوومانكراون.
وتیشی، بۆردومانەكە زیانی گیانی و سووتانی پوشوپاوانی نەبووە، بەڵام یەك خانەباخ بەهۆی بۆردوومانەكەوە ڕووخاوە.
هەروەها زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە كوردسات نیوزی ڕایگەیاند، سەعات ٦:٢٠ دەقیقە بۆ سەعات ٦:٣٠ لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە نزیك گوندەكانی هۆمەرەسێنان و كانی میران و قزلجە و میران و وڵیاوا بۆردوومانكراوە و ئەو شوێنانەشی بۆردوومانكراوە تەنها چەند سەد مەترێك لە هاوڵاتیانەوە دووربووە. وتیشی، بۆردوومانەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: