بە ڕوداوی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای سلێمانی ــ کەرکوک کەسێک گیانی لەدەستدا
/
اجتماعی
/
هەڵکەوت حەمە نەجم
چەمچەماڵ
زایەڵە
سلێمانی
لە ڕوداوێکی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای سلێمانی ــ کەرکوک نزیک وێستگەی کارەبای گازی چەمچەماڵ، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوارکەسی تر برینداربوون.
هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ بە زایەڵەی ڕاگەیاند ، کەمێک پێش ئێستا لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگای سلێمانی ــ کەرکوک نزیک وێستگەی کارەبای گازی چەمچەماڵ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک، کە 5 کەسی تێدابوە ، چوار پیاو و ئافرەتێکن بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان، کە پیاوێکی تەمەن 44 ساڵە گیانی لەدەستداوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: