دوو تۆمەتبار لە هەڵەبجە دەستگیر دەکرێن

(0) / / اجتماعی / زایەڵە قاسە هەڵەبجە تۆمەتبار


Aug 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە قاسەی خێری مزگەوتێکیان بڕی بوو .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی هەڵەبجە  ڕایگەیاند، بنکەی پۆلیسی  بیارە  توانیان دوو تومەتبار  دەستگیر بکەن کە ماوەیەک پێش ئێستا  قاسەی خێری مزگەوتی  بەڵخەیان  بڕی بوو  سەرجەم  پارەی  قاسەکەیان  بردبوو.
ئاماژە بەوەش دراوە؛ دوای داننان بەتاوانەکەیان لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە لەئێستادا ڕاگیراون بەپێی مادەی یاسایی ٤٤٤ لەبنکەی پۆلیسی بیارە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کامەران  کەریم