جێگری پارێزگاری کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ زایەڵە: پاڵپشتی وەبەرهێنەری بیانی و ناوخۆیی لە ناوچەی تایبەتی ئابووری دەکەین
/
گفتگو
/
خالد جەعفەری
زایەڵە
بانە
مەریوان
کوردستان
ئابووری
جێگری هەماهەنگی کارووباری ئابووری و گەشەی سەرچاەکانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان وتی: هەلوومەرج لە ناوچەی تایبەتی ئابووری بۆ وەبەرهێنەرانی سەنعەتی، بازرگانی و گەشتیاری ڕەخساوە و گرێدراوی یاسا و ڕێسای وڵاتە و لەم بارەشەوە لە وەبەرهێنەری بیانی و ناوەکی پشتگیری دەکەین.
خالد جەعفەری لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری زایەڵەدا، سەبارەت بە ناوچەی ئازاد و تایبەتی بازرگانیپیشەیی بانە و مەریوان، ڕایگەیاند: چوارچێوی ناوچەی تایبەتی مەریوان ۳هەزار و ٥٨۳ هێکتار و ناوچەی بانە ۱۹۹٦هێکتارە کە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە ژێر ناوی ناوچەی تایبەتی بازرگانی پیشەیی بانە و مەریوان پەسەند کرا.
جەعفەری وتی: کۆی ڕووبەری ناوچەی ئابووری بانە ٨٥ هێکتارە کە لە قۆناغی یەکەم دا ۳٥ هێکتاری هاتوەتە بەرهەهێنان و ۹۲ گەڵاڵەی پیشەیی تێیدا گەیشتۆتە ڕادەی وەگەڕ خستن.ئەم ناوچە یەکێک لە ناوچە گرینگەکان بۆ ئەنجام دانی گەڵاڵە پیشەییەکانە.
جێگری هەماهەنگی کارووباری ئابووری و گەشەی سەرچاەکانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە کردن بەوەی سنووری سەیرانبەنی بانە بەشێک لە ناوچەی تایبەتی بازرگانی دێتە ئەژمار، ڕایگەیاند : فەرمی بوونەوەی سنووری سەیرانبەنی بانە دەبێتە هۆی برەو و ئاوەدانی ئەم ناوچە و هەموو شێوەکانی بازرگانی (هاوردە و ناردنی کاڵا و لە داهاتوویەکی نزیکدا ترانزیت) و هاتووچۆی خەڵک لەوێ ئەنجام دەدرێت.
جەعفەری ئاماژەی دا ناوچەی ئازادی بازرگانی یاسا و ڕێسای تایبەتی خۆی هەیە و وتی: ناوچەی ئازاد لە ژێر چاودێری نووسینگەی ئەنجوومەنی باڵای ناوچە ئازادەکانە.
هەروەها بە ئاماژە بە ئەوەی نووسینگەی ئەنجوومەنی باڵای ناوچە ئازادەکان ،بەرپرسی ناوچە ئازادەکانی وڵاتن، وتی: دەبیری ئەنجوومەنی باڵای ناوچە ئازادەکان و جێگران و بەرپرسان لە سنووری ناوچە ئازادەکانی بانە و مەریوان دیداریان کرد و لەم دیدارەدا ناوچەی ئازادی قیشم وەک (موعین)ی پارێزگای کوردستان دیاری کرا و بەرپرسیارێتی پشتیوانی لە ناوچەی ئازادی بانە و مەریوان خرایە ئەستۆی.
جەعفەری هەروەها بە ئاماژەی کاریگەری ناوچەی ئازاد لە سەر ئابووری پارێزگاکە ڕایگەیاند: هەلوومەرج لە ناوچەی تایبەت دا بۆ وەبەرهێنەران لە بەشی پیشەیی،بازرگانی و گەشتیاری بە پێی یاساو ڕێسای وڵات ڕەخساوە پشتگیری تەواو لە وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆیی دەکرێت.
هەروەها بە ئاماژە کردن بەوەی ئامادەبوونی وەبەرهێنەرانی بیانی لە کوردستان بەپێی یاسا و ڕێسای ناوچەی تایبەتی ئابووریە، وتی: بە لەبەرچاو گرتنی ئەمەی کە ئامادەبوونی وەبەرهێنەرانی بیانی لە هەر ناوچەیەکی تایبەتی ئابووریدا یەکسانە ،لە پارێزگای کوردستانیش ئەم هەلوو مەرجە ڕەخساوە تا بتوانن لە ناوچەی تایبەتی ئابووری بانەو مەریواندا بەرهەمێنەر بن و لە بەرژەوەندیەکانی ئەم ناوچەیە کەڵک وەر بگرن.
لە درێژەدا وتی: لێبووردنی باج بۆ ئەوانەی مۆڵەت نامەی چالاکی ئابووری وەردەگرن، ئیمکانی هاتنە ناوەوەی دانیشتوە بیانیەکان بە بێ وەرگرتنی ڤێزە،خێرایی لە پێدانی خزمەتگوزاری بانکی و کۆمپانیاکانی بیمە ، کارئاسانی لە ناردنی پارە و دراو بۆ باتی وڵاتان و ناوچەکانی ئێران و لێبووردن لە وەرگرتنی باج و گومروک لە کاتی هاوردنی کەرەستە و مادە سەرەتاییەکانی یەکەکانی بەرهێنەری، لە بەرژەوەندیەکانی ناوچەی ئازادی بانە-مەریوان دەبێت.
جەعفەری هەروەها وتی: خاڵە ئەرێنیەکانی ناوچەی تایبەتی ئابووری دەبێتە هۆی وەبەرهێنەری زۆرتر و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی زیادبوونی ئیش و کار.
جێگری هەماهەنگی کارووباری ئابووری و گەشەی سەرچاەکانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان وەبیری هێنایەوە: بە لە بەرچاوگرتنی ئەمەی کە ئەرکی «ناوچەی ئازاد» نەتەوەیی و سەراسەریە، کاریگەریە ئەرێنیەکانی ناوچەی تایبەتی ئابووری نەک لەسەر پارێزگا بەڵکوو لە سەر هەموو وڵاتدا دەردەکەوێت. هیوادارم هەنگاوە پێویستەکان بۆ وەگەڕخستنی ئەم ناوچەیە لە زووترین کاتدا هەڵبگیرێن.
تێبينيێك بنێرە: