وەزارەتی پەروەردەی هەرێم: دەنگۆی لابردنی كتێبی پەروەردەی ئیسلامی دوورە لەڕاستیەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پەروەردە پەروەردەی ئیسلامی


Aug 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ئەودەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کەباس لەلابردنی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لەناوەندەکانی خوێندن دەکەن .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بۆتەوە دەربارەی  لابردنی کتێبی  پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت و نەهیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە هەیە، بەڵکو بایەخ و گرنگی زۆریشی پێدراوە، بەداخەوە هەندێک کەس  ئەم بانگەشەیە دەکەن  کە وەک کەرەستەیەکی سیاسی و بۆ مەرامی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنن .
کامەران کەریم