ماکرۆن: مادام پێتانوایە مانەوەی فەرەنسا بەسوود و گرنگە، لە عێراق دەمێنینەوە
/
عراق
/
ئیمانوێل ماکرۆن
زایەڵە
تیرۆر
فەرەنسا
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنگرەی لووتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی رایگەیاند، "فەرەنسا پابەنددەبێت و لەپاڵ ئێودەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، مادام ئێوە پێتانوایە مانەوەی فەرەنسا بەسوود و گرنگە. بڕیاری کۆتاییش لای ئێوەیە، بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی تیرۆر، واتە گەڕانەوە سەقامگیریی تەواو بۆ ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی دەستی داعش لەوانەش شنگال".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆبوونەوەی لووتکەی بەغدا ئاماژەی بەوە دا، ئێمە جەخت لە سەروەریی عێراق دەکەینەوە. ئەو سەروەرییەی کە رێگە بە گەلی عێراق دەدات بە هەموو پێکهاتە جیاجیاکانییەوە چارەنووسی خۆیان دیاریی بکەن و لە ئەزموونی رابردوویان فێرببن.
سەرۆکی فەرەنسا تیشک دەخاتەسەر بارودۆخی ئێزدییەکان لە عێراق بە تایبەت دوای هێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە ساڵی 2014 و ئاوارەبوونی دەیان هەزار ئێزدی، ماکرۆن لەو بارەوە دەڵێت، "ئێمە لەگەڵ نادییە موراد کارمان کردووە، ستایشی پابەندبوونەکانیان دەکەین، دۆخی ئێستای ئێزدییەکان جێگەی داخە؛ هیوادارین ئەوەی لەم کۆنگرەیەدا گەڵاڵە دەبێت، ببێتەهۆی باشترکردنی دۆخی ژیانیان".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوە دا، "حکومەتی عێراق دەبێت توانای ئەوەی هەبێت کە ئاسایشی گەلەکەی دابین بکات. بۆ ئەو هەڵبژاردنە پێشوەختەیەش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی چاودێر دەنێرێت و دەزانین ئەو هەڵبژاردنە ئاڵنگارییەکی گەورەیە بۆ عێراق."
لەبارەی گرنگیی کۆنگرەکەی بەغدا ماکرۆن دەڵێت، کۆنگرەکە پێشانی دەدات کە ئیرادەیەک هەیە بۆ پێکەوە کارکردن و دروستکردنی پەیوەندیی باش. سەرباری هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکان هەموومان پێداگرین لەسەر داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراق.
تێبينيێك بنێرە: