دیمەش دووهەمین وێستگەی سەفەری ناوچەیی وەزیری دەرەوەی ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئێران سووریا


Aug 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش ئەوەی سەردانی بەغدا کرد، ئەمڕۆ دەگاتە پایتەختی سووریا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ و لە دووهەمین وێستگەی سەفەری ناوچەییدا دەگاتە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕۆژی شەممە و لە یەکەم سەفەری دەرەوەی لە پۆستی وەزیری دەرەوە، لە بەغدا بوو و بەشداریی کۆنفڕانسی لووتکەی بەغدای کرد.
ناوبراو لەم کۆنفڕانسەدا وێڕای دەبڕینی پشتیوانیی تاران لە ئارامی و سەقامگیریی عێراق، ڕاشیگەیاند کە نەهامتییەکانی ناوچەکە ئەنجامی هەبوونی سەربازیی وڵاتانی بیانی بە تایبەت ئەمریکایە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کە لە کاتی متمانە وەرگرتن لە پەرلەمانی ئێران وەکوو وەزیری دەرەوە جەختی لە سەر بەردەوامیی پشتیوانیی لە وڵاتانی بەرەی مقاومە لە ناوچە کرد، ئەمڕۆ دەگاتە دیمەشق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا کۆدەبێتەوە.