دوو کەس لە سلێمانی بە تۆمەتی قۆڵبڕین و هەڵخەڵەتاندن دەستگیرکران
/
اجتماعی
/
سلێمانی
زایەڵە
بەغداد
چەمچەماڵ
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند دوو کەس لە سلێمانی بە تۆمەتی قۆڵبڕین و هەڵخەڵەتاندن دەستگیرکران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لە سەر دوو کەس بەناوەکانی (ڕ، ب، ص) دانیشتوی چەمچەماڵ (ف، ق، م) دانیشتوی سلێمانی، کە هەستاون بە فێڵکردن لە کەسێک بەناوی (ع، خ،ع) دانیشتوی بەغداد کە بە شێوەی ئۆنلاین مامەڵەیان لەگەڵ کردوە بۆ کڕینی (٩) تەولیدی کارەبا، پاش گەیشتنی تەولیدەکان لە بەغدادەوە بە سلێمانی لە قەزای چەمچەماڵ شەش دانەیان داگرتوە و لەلایەن تۆمەتبار (ڕ، ب، ص) گوازراوەتەوە بۆ باخێک لە سنوری ناحیەی شۆڕش کە خاوەنداریەتەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، سێ تەولیدەکەی دیکەشیان ناردوە بۆ سلێمانی کەلەئێستادا نادیارە.
پاشان ژمارەی تەلەفۆنەکانیان داخستوە و پارەیان نەداوە بە فرۆشیارەکە، پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە هەردوو تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران و دەستگیرا بە سەر شەش تەولیدەکەی ناحیەی شۆڕش و ئۆتۆمبێلەکانیاندا، لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بە ماددەی (٤٥٦) لە یاسای سزادانی عێراقی بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: