عێراق داوای یارمەتی بەپەلە لە سندوقی نێودەوڵەتی دراو دەکات
(0) /
سندوقی نێودەوڵەتی دراو ڕایگەیاند کە وڵاتی عێراق داوای یارمەتی بەپەلەی لەم سندووقە کردووە و دانوستانەکان لەم بارەیەوە بەردەوامە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نوێنەرێکی سندوقی نێودەوڵەتی دراو بۆ ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە حکوومەتی عێراق داوای یارمەتی بەپەلە لە چارچێوەی دابین کردنی دارایی خێرای کردووە.
ڕاشیگەیاند پێدەچێت عێراق داوای ڕێککەوتنی درێژخایەن لەگەڵ سندووقی نێودەوڵەتی دراو بکات بە مەبەستی وەرگرتنی هاوکاریی لە پێناو جێبەجێ کردنی ڕێفۆرمی ئابووری .
حکومەتی عێراق لە گفتوگۆدایە لەگەل سندوقی نێودەوڵەتی دراوی، بەمەبەستی قەرزکردنی بڕی ٦ ملیار دۆلار، بۆ کۆمەککردنی ئابوری وڵاتەکەی.
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، بە پەسەندکرنی پڕۆژە یاسای بودجە و پلانی خەرجییەکان، عێراق دەتوانێت بە پەلە داوای قەرزی دوو ملیار دۆلار دەکات لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، کە تەرخانکراوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی فایرۆسی کۆرۆناوە ئابورییەکان تووشی قەیران بووە.
وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، دواتر عێراق دەتوانێت داوای ٤ ملیار دۆلاری دیکە قەرزی دیکە بکات، کە سودەکەی کەمە، ئەو قەرزەش پەیوەستە بە پرۆگرامەکانی چاکسازی حکومەت، ئەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەکارهێنانی دراوی یەدەگی بیانی وڵات.
لە ساڵی ڕابردوودا حکومەتی عێراق بڕی ٢٥ ملیار دۆلاری لە بانکی ناوەندیی قەرز کردووە، بە مەبەستی دابینکردنی موچەی کەرتی گشتی و پێداویستییە داراییەکانی دیکە.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: