غالب محەمەد بۆ زایەڵە: پاسپۆرتی پێنجوێن دەکرێتەوە و کێشەی پۆلیسی گومرکی سلێمانی چارەسەر دەبێت
/
گفتگو
/
غالب محەمەد
زایەڵە
پێنجوێن
پاسپۆرت
گومرکی سلێمانی
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، فەرمانگەی پاسپۆرتی پێنجوێن دەکرێتەوە و کێشەی پۆلیسی گومرکی سلێمانی چارەسەر دەبێت.
غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەوتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لە درێژەی هەوڵەکان بۆ کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان، دوێنێ سەردانی وەزارەتی ناوخۆمان کرد و لەگەڵ هەریەك لە بەشەکانی ئاسایشی فیدراڵی و رەگەزنامە و باری شارستانی و کارتی زانیاری و سەرچاوە مرۆییەکانمان و نوسینگەی وەزیرمان کرد.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، پرسی گواستنەوەی موچەی فەرمانگە فیدراڵیەکانمان تاووتوێ کرد کە بەپێی یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۲۱ پەسەندکراوە، کە لە قۆناغی وردبینی دایە لەلایەن حکومەتی عێراق ەوە و هیوادارین حکومەتی هەرێم چیتر گرفت بۆ ئەم فەرمانگانە دروست نەکات.
ڕونیشیکردەوە، هەروەها کێشەو پێداویستیەکانی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی گومرکی سلێمانیمان تاووتوێ کرد، کە پێشتر لەسەردانماندا بەڵێنی بەدواداچونمان پێدابون .
خۆشبەختانە هەوڵەکان ئەنجامی باشی هەیە و داواکاری بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بەڕێز (عەمیدی مافپەروەر سالار عبداللە) و بە هەوڵی بێ وچانی بەڕێز فەریق (سمکۆ نەدیم)، عێراق رازی بووە بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پێنجوێن.
باسی لەوەشکرد، هەروەها پلانی نوێ هەیە بۆ پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بۆ ئیدارەدانی پۆلیسی گومرک و پاسەوانی سنور و چارسەرکردنی کێشەکانیان
هەنگاوەکانمان بۆ کارئاسانی کردن بۆ هاوڵاتیان لە سەرجەم شارەکان بە هەماهەنگی حکومەتی عێراقی بەردەوامی دەبێت بۆ کۆتایهێنان بە پەڕاوێزخستنی ئەم دوو پارێزگایە.
سازدانی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: