لە سبەینێوە؛ ھێڵەکانی ئینتەرنێت لەھەرێم رادەگیرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ھەرێم ئینتەرنێت تاقیکردنەوەکان


Sep 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم و لە سەر داواکاری وەزارەتی پەروەردە ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێم رادەگیرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان، لە سبەینێ دووشەممە ٦/٩/٢٠٢١ بەھۆی دەستپێکردنی خولی دوەمی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ ئامادەیی ھێڵەکانی ئینتەرنێت لەھەرێم ڕادەگیرێت.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، ڕاگرتنی ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە کاتژمێر ٦/٣٠ خولەکی بەیانی تا ١٠/٣٠ خولەکی پێش نیوەرۆ دەبێت و لە رۆژی ١٥ ئەیلول لەگەڵ کۆتایھاتنی تاقیکردنەوەکان کۆتایی بە ڕاگرتنی ھێڵەکانی ئینتەرنێت دێت.

لەخولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتیەکانی قۆناغی ١٢ ئامادەیی بەھەمان شێوە بەمەبەستی ڕێگریکردن لە قۆپیکردنی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ھێڵەکانی ئینتەرنێت ڕاگیرا.