بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێران: مانۆرەکانی ئەم دواییە بووەتە هۆی نەمانی هەڕەشەکانی دووژمن

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران محەمەد باقری مانۆڕ موشەک


Jan 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاماژەی بەوە کرد: ئەوەی کە لە مانۆرەکانی ئەم دواییە هاتە ئاراوە، پیشاندانی هێز و تێکدانی پیلانەکان و هەروەها پووچەڵ کردنەوەی هەڕەشەکانی دووژمن بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد باقری ڕایگەیاند: لە دوو مانگی ڕابردوو وڵاتەکەمان ڕووبەڕووی چەندین گێڕەو کێشە لەلایەن سەرۆک کۆمارە پێشووە بێ مێشکەکەی ئەمریکا بووەوە و لەم پەیوەندیەیشدا تەنانەت چەندین هەڕەشە لە دژی وڵاتەکەمان هاتە ئاراوە؛ هەڵبەت چەندین جمووجووڵیشیان لە باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا ئەنجام دا و چەندین گێڕەو کێشەیان خولقاند.
هەروەها ئاماژەیشی بەوە کرد: هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەمان بە ڕۆحی بەرگری پیرۆزیی و هەوڵی ماندوونەناسانە سەرەڕای بوونی هەموو کێشە مادییەکان لە ماوەی دوو هەفتەدا نزیکەی ۱۰ مانۆڕیان ئەنجامدا؛  ئەو مانۆرانەی کە بە داهێنان و پێشنیاری هێزە چەکدارەکان بەڕێوەچوو؛ هەڵبەت ژمارەیەک لە ئەم مانۆرانەمان ڕەتکردەوە و دواجار لە ژمارەی ئەم مانۆرانەمان کەمکردەوە.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان وتیشی: ئەوەی که لە ئەم مانۆرانەدا ڕوویاندا، پیشاندانی هێز و تێکدانی پیلانە ئیحتیمالی و هەروەها پووچەڵ کردنەوەی هەڕەشەکانی دووژمن و هیوا زیاتر بەخشین بە نەتەوەی ئیران بوو؛ سەرەڕای ئەوەش، بەڕێوەچوونی ئەم مانۆرە ترسی خستە نێو دووژمنان.
کۆتایی/.