سه‌ركونسوڵی ئێران له سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی كۆمار دیداری کرد
/
فرهنگی
/
زایەڵە
سەلاحەدین سەعید
شوشتەری
سلێمانی
کۆمار
زانکۆ
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی كۆمار دیدار و گفتوگۆی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی یه‌كشه‌م مه 5 ی ئه‌یلولی 2021ی زایینی سه‌ردانی زانكۆی ناحكومی كۆماری كرد له شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ د.سەلاحەدین سەعید سه‌رۆكی ئه‌م زانكۆیه كۆبوویه‌وه.
له دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی سه‌ركونسوڵگه‌ری و سه‌رۆك به‌ش و به‌ڕێوبه‌رانی زانكۆی كۆمار ئاماده‌ی بوون، هه‌ردولا ئاماژه‌یان به هاوبه‌شیه مێژوویی، رۆشنبیری، دینی و زمانه‌وانیه زۆره‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه زانستی و زانكۆییه‌كانی نێوانیان كرده‌وه.
شوشته‌ری خۆشحاڵی خۆی له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندیه زانكۆییه‌كانی زانكۆی كۆمار له‌گه‌ڵ زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ربڕی و ئاماده‌یی سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ به‌دواداچوون و یارمه‌تیدان له به‌جێگه‌یاندنی یادداشته‌كان نێوانیان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه زانكۆییه‌كان نیشان دا. سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌روه‌ها پێشنیاری به‌ڕێوه‌چوونی خولی كورتخایه‌نی فێربوونی زمانی فارسی بۆ خوێندكارانی زانكۆی كۆمار كه خوازیاری درێژه‌دانن به خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی ئێران خسته‌ڕوو. ئه‌م پێشنیاره له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه پێشوازی لێكرا.
د.سەلاحەدین سەعید وێڕای به‌رزنرخاندنی پێشكه‌وتنه زانستیه‌كان و پێگه‌ی به‌رزی زانكۆ ئێرانیه‌كان له پله‌به‌ندی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ره‌ڕای ئابڵۆقه‌كان، ئاماده‌یی ئه‌و زانكۆیه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه زانستی و زانكۆییه‌كان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئێران له بواری دروست كردنی وێركشۆپی فێركاری، دیداری زانستی و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش راگه‌یاند. سه‌رۆكی زانكۆی كۆمار هه‌روه‌ها ئاستی زانستی ئه‌و مامۆستا ئێرانیانه‌ی كه سه‌رقاڵی وتنه‌وه‌ی وانه‌ن له‌و زانكۆیه به‌رز نرخاند و هیوای خواست ئاماده‌بوونی مامۆستایانی ئێرانی له به‌شه جیاوازه زانستیه‌كانی ئه‌و زانكۆیه زیاتر بێت.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له په‌راوێزی ئه‌م دیداره‌دا، دیدارێكی كورتی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئێرانی له زانكۆی كۆمار ئه‌نجام دا و سوپاسی هه‌وڵه زانستیه‌كانی ئه‌وانی كرد.
تێبينيێك بنێرە: