فەرماندەیەکی سوپای پاسداران هۆشداری توند بە هەرێم ئەدات

(0) / ایران


Sep 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی هێزی وشكانى سوپاى پاسدارانى ئێران په‌یامێكى هۆشداریی ئاراسته‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و نایشارێته‌وه‌ به‌نیازى هێرشى سه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كانی ئێرانن کە بنکە و بارەگایان لە هەرێمە.

 

بەپێی هەواڵی زایەڵە، به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى فارس، محەمەد پاکپور فەرماندەی هێزی وشكانى سوپای پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران ڕایگه‌یاندوه‌، "پێویسته‌ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان  دوور بکەونەوە  له‌بنكه‌و باره‌گاكانى حزبه‌ هێزه‌ كوردییه‌كانی ئێران کە بنکە و بارەگایان لە هەرێمە، چونكه‌ وه‌ڵامێكى توندی ئەو حزبانە ده‌ده‌ینه‌وه‌".

 

وته‌كانى فه‌رمانده‌ باڵاكه‌ى ئێران له‌كاتێكدایه‌، كه‌ سه‌ردانى پایه‌گاى هێزه‌كانى خۆیانى كرد له‌سنورى نێوان (عێراق ـ ئێران)‌و جه‌ختیكرده‌وه‌، "وه‌ڵامى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان بۆ ئه‌و هێزانه‌ ده‌بێت كه‌ له‌هه‌رێمى كوردستانن".

 

وتیشی بەرپرسانی هەرێم و عێراقییان لەو بارەوە ئاگادار کردۆتەوە.

 

په‌یامى فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌كه‌ى ئێران له‌كاتێكدایه‌، ئه‌و وڵاته‌ دووجار هێرشى قورسى كردۆته‌سه‌ر ئەو حزبانە و هه‌ردوو جاره‌كه‌ش بۆسه‌ر حزبى دیموكراتى كوردستان بوه‌، جارێكیان ساڵی 1996و ئه‌وى تریان ساڵى 2018 بوو كه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌و حزبه‌ى له‌قه‌ڵاى كۆیه‌ كرده‌ ئامانج‌.