زەریف: دوای گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام، بەدواداچوون بۆ زیانەکانمان دەکەین

(0) / / جهان / زایەڵە زەریف ئێران بەرجام


Jan 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دوای گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام)، بەدواداچوون بۆ زیانەکانمان دەکەین.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ " تەسنیم"، لە وەڵامی ئەوەی کە  چەندین جار لە لایەن بەرپرسە حکوومییەکان بۆ نموونە سکرتێری نووسینگەی سەرۆک کۆمار ئاماژە بەوە کراوە کە داواکاری ئێران لە حکوومەتە نوێکەی ئەمریکا گەڕانەوەی ئەم وڵاتە بۆ سەردەمەکانی پێش ترامپە و ئەوەش لە حاڵێکدایە کە لە سەردەمی ئۆبامایش چەندین جار بەرجام پێشێل کرابوو، وتی: خاڵێک که دەبێت دووپاتی بکەمەوە ئەوەیە کە بۆ پابەند بوونی ئەمریکا بە بەڵێنەکانی هیچ دانووستاندنێک بەڕێوە ناچێت.
هەروەها ئاماژەیشی بەوە کرد: دوای ئەوەی کە ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی بوو دێتە ناو ۱+۵_ی بەرجام و ئەوکات دەبێتە ئەندامی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام. کۆمیسیۆنی هاوبەشیش هەر سێ مانگ جارێک لە ئاستی جێگرەکانی وەزیرەکان دانیشتنی دەبێت و لە ئەم دانیشتنانەدا وتووێژ دەکرێت و بەدڵنیاییەوە یەکێک لە ئەو بابەتانەی کە باسی لەسەر دەکرێت زیانەکانی ئێمەیە.
کۆتایی/.