نوسینگەی بەرهەم ساڵح: پەسەندكردنی سزای لەسێدارەدانی سەدان کەس درۆیە
(0) /
نوسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق دەنگۆی پەسەندكردنی سزای لەسێدارەدان بۆ سەدان كەس رەتدەكاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نوسینگەی د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە لە چەند میدیایەكی عێراقی بڵاوكراوەتەوە و باس لەوە دەكات ئیمزای لەسەر جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان بۆ سەدان كەس كردوە كە تۆمەتبارن بە تاوانی تیرۆر.
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، نوسینگەی سەرۆك كۆمار باسی لەوەش كردوە، بەشێك لەو سزایانە پێش ئەوەی د.بەرهەم ببێتە سەرۆك پەسەند كراوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، رۆژی یەكشەممە میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، سەرۆك كۆماری عێراق ئیمزای لەسەر جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان بۆ زیاتر لە 340 كەس كردوە.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: