دیداری سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ باڵیۆزی عێراق لە قەتەر

(0) / / کردستان / ئێران زایەڵە سلێمانی عێراق قەتەر


Sep 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ باڵیۆزی عێراق لە قەتەر دیداری کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رۆژی چوارشەمە بەرواری ٨ی ئەیلولی ٢٠٢١ی زاینی لە بینای سەرکونسوڵگەری، پێشوازی لە عومەر بەرزنجی بالیۆزی عێراق لە وڵاتی قەتەر کرد.
لە دیدارێکی دۆستانەدا هەردولا ئاماژەیان بە هاوبەشیە جوگرافیایی، دینی و رۆشنبیریەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق و پەیوەندی برایانە و نزیکی هەردوو وڵات کرد و جەختیان لەسەر پەرەپێدانی هەرچی زیاتری پەیوەندیەکانی نێوانیان لە چوارچێوەی بەرژەوەندیەکانی هەردوو وڵات کردەوە لە تەواوی بوارەکاندا.