پەرلەمانتارێک سەبارەت بەپارەی پترۆدۆلاری چەمچەماڵ بۆ زایەڵە دەدوێت
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، چەندین ساڵە کۆمپانیای داناغاز لە کێڵگەی کۆرمۆر کە دەکەوێتە سنوری گەرمیان لە قەزای چەمچەماڵ دەستی بە بەرهەمهێنان کردووە .
غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ڕۆژانە 400 میلیۆن پێ سێجا غازی سروشتی کە %95 سوتەمەنییە بۆ بەرهەم هێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان بەڵام، 72 گوند لە چواردەوری کۆرمۆر بێ کارەبان ، ڕۆژانە 20 هەزار بەرمیل کۆندێنسەیت بەرهەم دێنێت کە حکومەتی پارتی بەهۆیەوە بەشێک لەو کۆندێنسەیتە مواسەفاتی نەوتە خاوەکەی تاوکێ و شێخان کە لەسەر سنوری پارێزگای دهۆکن بەرزدەکاتەوە بۆ ئەوەی بەنرخێکی گران بفرۆشرێت گەرنا پارە ناکات ئەوەش دەچێتە خزمەتی بنەماڵەی بارزانی
وتیشی، ڕۆژانە 1500 تەن غازی ماڵان بەرهەم دێنێت دراوە بە کۆمپانیایەکی نزیک لەبنەماڵەی تاڵەبانی بەناوی ساوس کوردستانەوە کەبەشی هەرێمی کوردستان دەکات بەزیادەوە لێشی دەمێنێتەوە، کەچی ساڵانە دەیانجار توشی قەیرانی غازی ماڵان دەبین و بەنرخی گران دەفرۆشرێت بەهاوڵاتیان.لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا باسی ئەوەکرا کە 250 ملوێن دۆلار له لایەن ئەمریکاوە بەقەرز دراوەبە داناغاز بۆئەوەی بەرهەمهێنانی زیادبکات، ئەم کارە بۆبەرژەوەندی کوردستان شتێکی باشە بەڵام لەوەباشتر دەبێت پارەی پتــرۆغاز بۆ چەمچەماڵ سەرفبکرێت کەئەویش ئەوەیە %5 ئەو بەرهەمانەی کەلەسەروە باسمانکرد سەرفبکرێت بۆ ناوچەکە، بەوەش دەتوانرێت کێشەی ئاو خزمەتگوزاریەکانیتریش چارەسەر بکرێت کە چەمچەماڵ چەندین ساڵە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، چۆن.
ڕونیشیکردەوە، بۆزانیاری لەساڵی 2019 کە ئەوکاتە موازەنە هەبو بڕی ( 1 تریلۆن و 200 ملیار) دینارمان دابینکرد بۆ پارێزگای بەسرە، کە بەشێک لە کێشەکانی کارەباو ئاوی پێچارە سەرکرا لەو پارێزگایە.ئێستا تێمان بگەیەنن قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکانی گۆڕان و یەکێتی لەبری ئەوەی بە لەتە نانێکی پارتی ڕازیبن و پارە بۆ حساب بانکی خۆیان و کۆمپانیاکانیان پەیدا بکەن، هەرکەی پارتی ویستی لەتێک نانیان بداتێ و ئەوانیش دەست بخەنە سەر سنگیان، باشتر نەبوو ئەو پارەیە بهێنن و بیخەنە خزمەتی چەمچەماڵ و ئەو ناوچانەی کە وێرانیان کردوە بۆیە دڵنیاتان دەکەمەوە بەردەوامەبم لەسەر ئاشکراکردنی دزی و گەندەڵیەکانتان ئەگەر باجەکەی ڕۆحی خۆمیش بێت .
سازانی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: