بە درۆنی بۆمبڕێژکراو ھێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی ھەولێر

(0) / / کردستان / زایەڵە ھەولێر درۆن


Sep 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەھێز فڕۆکەخانەی ھەولێری ھەژاند و بەشێک لە دانیشتوانی ھەولێر گوێبیستی دەنگی تەقینەوە بون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاش هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لە خولەکەکانی کۆتایی شەممەشەو، ھێزە ئەمنییەکان، لە نزیک فڕۆکەخانەی ھەولێر و شەقامی (100) مەتری بڵلاوبونەوە و دەروازەی فرۆکەخانە داخرا و باس لەوەش کرا کارەبای فرۆکەخانەش کوژرایەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی دژە تیرۆری کورستان، ھێرشەکان لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراون.
کاژێر ١ی بەرەبەیان دژە تیرۆری کوردستان نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
هاوکات کونسوڵخانەی ئەمریکا کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدا.
دوا بەدوای هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پاریزگاری هەولێر لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، "هەولێر ئارامە و ئارامیش دەبێت". دەشڵێت، "هەولێر ناهەژێ و بەهێزە."
لە لایەکی دیکەوە بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، "لەئێستادا دۆخی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئارامە."