نێچیرڤان بارزانی: سەرمایەگوزاری و بازرگانیی بچووک هۆکاری جەوهەرین بۆ فرەسەرچاوەکردن و پێشخستنی ئابووری
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بڵاوکراوەی براند کوردستان، ئاماژە بە چەند بوارێک دەکات کە گرنگییان بۆ هەرێمی کوردستان هەیە لەرووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە ، لەوانەش فرەچەشنی سەرچاوە ئابوورییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچیرڤان بارزانی، سەبارەت بە فرەجۆرکردنی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، پێیوایە هاوکاریکردنی پرۆژە بازرگانییە بچووکەکان و هەروەها هاندانی گەنجان بۆ بەشداریکردن لە گەشەی بازرگانیدا رێگای کاریگەرن بۆ ئەوەی کوردستان ببێتە خاوەن سەرچاوەی ئابووریی جیاواز و فرەڕەنگ.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت سەرمایەگوزاری و بازرگانیی بچووک هۆکاری جەوهەرین بۆ فرەسەرچاوەکردن و پێشخستنی ئابووری و پاراستنیشی. ئەو وڵاتانەی کە زیاتر هاوکاری بازرگانیی بچووک دەدەن و هانی خەڵک دەدەن لەو بوارەدا، دەرفەتی زیاتریان هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئابووریی بەهێز.
بارزانی دەشڵێت کوردستان پێویستی بەوەیە بەربەستەکان لە بەردەم پرۆژە بازرگانییە بچووکەکاندا نەهێڵێت و هانی خەڵک بدات بۆ دەستپێکردنی ئەو جۆرە بازرگانییە، ئەویش لە رێگەی کەمکردنەوەی باج و پێدانی هاوکاری دارایی بۆ ئەوانەی لەو جۆرە پرۆژانەیان هەیە.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: