پوتین و ئەسەد لە سەر کۆنترۆڵی تەواوی سووریا گفتوگۆیان کردوە

(0) / / سوریه / زایەڵە پوتین ڕووسیا ئەسەد سووریا تەرکیا کۆبانێ


Sep 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەگەڵ هاوتا سووریەکەی وێڕای جەخت لە سەر نایاسایی بوونی ئامادەبوونی هێزە بیانییەکان لە خاکی سووریادا، گفتوگۆیان لەبارەی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شارانە کردوە کە ئێستا لەژێر دەستی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن، تورکیا و گروپە چەكدارییەكان دان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە گەشتێکی ڕانەگەیەندراودا، سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیای کرد.
بەشار ئەسەد، لە دیدارەکەیدا لەگەڵ ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا کە دووشەممە بەڕێوەچووە، ڕایگەیاندووە: "مانەوەی هێزە دەرەکییەکان لە سوریا کێشە و گرفتی گەورەی دروستکردووە."
هاوکات پوتین پێیوابووە، مانەوەی ئەو هێزانە ڕێگر دەبێت لە بونیادنانەوە و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە خەڵکی سوریا.
هەروەها پوتین، پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی ئەسەدی کردووە وەك سەرۆكی سوریا و ڕایگەیاندووە، "ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نیشانی دەدەن، کە خەڵکی بڕوا و متمانەیان بە تۆ هەیە و ئەوەش ئەنجامی کارەکانی تۆیە لە چەند ساڵی ڕابردوودا."