وتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى: پێوەندیمان بە بۆردومانەکەی سنورى عێراق و سووریاوە نییە

(0) / / عراق / زایەڵە واین مارۆتۆ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى عێراق حەشدى شەعبى سووریا


Sep 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

واین مارۆتۆ، وتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ڕەتی کردەوە ئەو هاوپەیمانییە پێوەندیی بە بۆردومانەکەی سنورى عێراق و سووریاوە هەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، واین مارۆتۆ، وتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى رەتیکردەوە لەسەر سنورى عێراق و سوریا هیچ بۆردومانێکیان ئەنجام دابێت.
ئەمە لە کاتێک دایە دوو بۆردومانى ئاسمانى کراوەتە سەر دوو ئۆتۆمبێلى حەشدى شەعبى لەناوچەى ئەلبوکەمال لەسەر سنورى سوریا و عیراق.
کەناڵى جەزیرە بڵاویکردەوە، سێشەممەشەو فڕۆکەکانى ئەمریکا چەند پێگەیەکی گروپە چەکدارە جێگیرەکانیان لەنزیک سنورى عێراق و سوریا بۆردومانکردووە.