دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتن و بریندارکردنی دوو ئەندامی پەکەکە لە سلێمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە پەکەکە سلێمانی کوشتن


Sep 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی کوشتن و بریندارکردنی دوو ئەندامی پەکەکە لە سلێمانی راگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی لە سلێمانی تەقە لە دوو ئەندامی پەکەکە کرا. ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشی سلێمانی پاش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان رایدەگەیێنێت، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاژێردا "پیلانەکە" ئاشکرا کراوە و تاوانباری سەرەکیی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیرکرا.
دەقی راگەیەندراوەكە...
راگە‌یەندراوێك لە‌ژوری ئۆپە‌راسیۆنێكی ھاوبە‌شە‌وە‌ لە پارێزگای سلێمانی
لەسەر راسپاردەی بە‌ڕێز قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ژورێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێكهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی ئاسایشی پاریزگای سلێمانی و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتی دژە تیرۆرو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێكۆڵینە‌وە‌ و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دو كردەوەكەی دو رۆژی رابردو. پاش چڕكردنە‌وە‌ی ھە‌وڵە‌كان، توانرا لەماوەی كەمتر لە ٢٤ سەعاتدا پیلانە‌كە‌ ئاشكرا بكرێت و تاوانباری سە‌رە‌كی ئەو دو كردەوەیە دەستگیر بكرێت دو كردەوەكەش،
_ یەكە‌میان رۆژی ۱٦ی ئەیلول رویداو تێیدا كە‌سێك بریندار بو.
_ دوە‌میان رۆژی ۱۷ی ئەیلول رویداو تێیدا كە‌سێك تیرۆر كرا.
تۆمەتبارە‌كە‌ش راپێچی دادگا كرا تاوە‌كو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.
لێرە‌وە‌ بەهەمو لایەكی رادەگەیەنین كەسلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەموان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شارو هاوڵاتییانیش پارێزراوە.
-دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری.
-بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی ئاسایشی پاریزگای سلێمانی.
-بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتی دژه تیرور.
-بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی.
١٨ی ئە‌یلولی ٢٠٢١