هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت؛ قوباد تاڵەبانی كارگە‌یێکی گرینگ دەکاتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێمی کوردستان کارگە ئارد هەلی کار


Sep 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی  کارگەی ئاردی سلێمانی لە سنوری بازیان دەکرێتەوە كە زیاتر لە هەزار هەلی كار دەرەخسێنێت.
نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:" ئەمڕۆ یەكشەممە، 19 ئەیلولی 2021  قوباد تاڵەبانی بە‌ئامادە‌بونی هەریەکە لە وە‌زیرانی دارایی و ئابوری، كشتوكاڵ و سە‌رچاوە‌كانی ئاو، كارگە‌ی بە‌رھە‌مھێنانی ئارد لە سنوری بازیان دەکاتەوە، كە‌ لە‌چوارچێوە‌ی پڕۆژە‌ی نیشتمانی بە‌بازاڕكردنی گە‌نمی جوتیارانە‌‌".
کارگەکە، گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان وەردەگرێت و لەو رێگەیەوە گەنمی ناوخۆی جوتیاران ساغ دەکرێتەوە، ئەوەش پێداویستی ھاوردەکردنی ئارد لە وڵاتانی دراوسێوە بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.
پرۆژەکەی کارگەی ئاردی سلێمانی یەکێکە لەو 13 کارگەیەی كەپێشتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان،رایگەیاند و لە رێگەیەوە ھەزاران ھەلی کار دابین دەکرێن و خەرجی رۆژانەی ھاوڵاتیانیش کەم دەکاتەوە.