١٢ ڕۆژ تێپەڕی؛ مانگرتنی ٨٢ زیندانی بادینان  بە دروشمی "یان مردن یان ماف و ئازادی"

(0) / / کردستان / زایەڵە مانگرتن بادینان ئازادی


Sep 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆمیتەی ماف و ئازادییەکان لە کوردستان و ئەوروپا  ڕایگەیاند: لە ٨٢ زیندانی بادینان ٧٧یان زیاتر لە ساڵێکە بێ دادگایی لە زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر و چاکسازی گەورانن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاش تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ، مانگرتنی زیندانیانی بادینان گەیشتە مەترسیدارترین قۆناغ و داوای بەھاناوەچون دەکەن.
کۆمیتەی ماف و ئازادییەکان لە کوردستان و ئەوروپا  ڕۆژی ١٨ی ئەیلول ئاماژەی بەوەش دا ماوەی ١٢ رۆژە بە دروشمی "یان مردن یان ماف و ئازادی" ٨٢ چالاکوان و رۆژنامەنوسی بادینان لە زیندان دەستیان کردوە بە مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە و لەئێستادا دۆخیان مەترسیدارە.
هەروەها هاتووە: دۆخی تەندروستی رۆژنامەنوس ئەیاز کەرەم کە یەکێکە لە زیندانیانی بادینان لە زیندان تێکچوە و لە ھۆش خۆی چوە و تیمی تەندروستیش بەھانایەوە ناچن.
تا ئێستا ٨٢ زیندانی بادینان کە ٧٧یان زیاتر لە ساڵێکە بێ دادگایی لە زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر و چاکسازی گەورانن، لە ئێستادا لەسەر مانگرتن بەردەوامن.
 دۆخی تەندورستی بەشێکیان زۆر خراپە و داوای مافە سەرەتاییەکان و ئازادبوونیان دەکەن.
لە ھەمان کاتدا داوا لە ڕای گشتی، رێکخراوە ناوخۆیی و جیھانیەکان، لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانی وڵاتان دەکەن بە ھانایانەوە بچن.