بنکەی حەوتەمی پێدانی ڤاکسین لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندکاران ڤاکسین هەڵەبجە تەندروستی مەهابات کامیل


Sep 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بۆ باش بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن  و پاراستنی خوێندکاران داواکاریەکی ئاڕاستەی  بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە کرد بۆ کردنەوەی ناوەندێکی پێدانی ڤاکسین بە خوێندکاران، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەش حەوتەمین بنکەی پێدانی ڤاکسینی لە هەڵەبجە تایبەت بە خوێندکاران دەکاتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، د. مەهابات کامیل سەروکی زانکۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، پیرۆزبای لە خوێندکاران دەکەین و هیوادەخوازینن ساڵێکی ئارامم و تەندروست  بەسەربەرن، ئێمە لە ڕێگەی کردنەوەی ئەو بنکەوە دەتوانین زۆرینە خوێندکارەکان بپارێزین و وابکەین کەمترین مەترسی لەسەر پرۆسەی خوێندن دروست ببێت.
لای خوشیەوە د. ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند، تا ئیستا شەش بنکەمان بو پێدانی ڤاکسین بۆ هاوولاتیان کردوەتەوە وئێستاش بۆ خزمەتی خوێندکاران بنکەی حەوتەم دەکەینەوە.
کامەران سەیدکەریم