فەرماندەی سوپای پاسداران؛ ئەمڕۆ ئەمریکایێکی دۆڕاو و هەڵاتوو دەبینین

(0) / / ایران / زایەڵە حسێن سەلامی شۆڕشی ئیسلامی سوپای پاسداران


Sep 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لە سەر ئەوە کردەوە هەژموونی و هەیمەنەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا شکستی هێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیوا حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لە وتارێکی لە شاری تەورێزی ئێران، ڕایگەیاند: لە قۆناغی ئێستادا ئیدی ئەمریکایێکی مەترسیدار لەپێش چاودا نییە، بەڵکوو ئەمریکایێکی دۆڕوا، هەڵاتوو و خەمۆک دەبینین.
لیوا سەلامی هەروەها ئەو وڵاتانەی ناوچەش کە پەیڕەوی سیاسەتی ئەمریکا دەکەن بە شکست خواردوو وەسف کرد و عەرەبستانی بە نموونە هێنایەوە کە لە داگیرکاریی وڵاتی یەمەن شکستی هێناوە.