بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بۆ زایەڵە: عێراق وەک پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە دەکات

(0) / / گفتگو / ئازاد مستەفا هەڵەبجە تەندروستی عێراق ڤاکسین


Sep 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، بۆ یەکەمجار حکومەتی عێراق وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ سێکتەری تەندروستی هەڵەبجە دەکات .
د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند: درەنگانی شەوی ڕابردوو بۆ یەکەم جار حکومەتی عێراقی وەکو پارێزگایەکی سەربەخۆ ڕەفتاری لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە کرد کە ڕاستەوخۆ لە بەغدادەوە بە ساردکەرەوەی تایبەت ڤاکسینی ڤایزەر گەشتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە .
وتیشی:  بڕی ١١٧٠ دۆز ڤاکسینی ڤایزەر گەیشتە سنورەکەمان پاش دەست خۆشیمان لە  وەزارەتی تەندروستی عێراق، بە ھاوڵاتیان ڕادەگەیەنین حكومەتی عێراقی لە سەر بنەمای رێژەی بەکارھێنانی ھاوڵاتیان ڤاکسین دەنێرێت، بە واتای ئەو شارەی کە کەمتر ڤاکسین بەکاردەھێنن کەمترین دۆزی ڤاکسین دەگاتە کەرتی تەندروستییان بۆیە داواکارم لە ھاوڵاتیان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و ڕێکخراو سەردانی ھەر حەوت بنکەکەی پێدانی ڤاکسین بکەن لە سنورەکەمان و تازەترین ئامار لە ئێستادا بڕی ١٩٦٧٢ دۆز لە سەرجەم ڤاکسینەکان لە لایەن ھاوڵاتیان وەرگیراوە، كە ئەمەش ژمارەیەكی باشە و نیشاندەری رۆشنبیری هاوشاریانمان نیشان دەدات.
ڕونیشیکردەوە، ‎دووبارەی دەکەینەوە وەرگرتنی ڤاکسین دەبێتە ھۆی ئەوەی کە کەمتر نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکەت تێدا دەرکەوێت وە ڕێگر دەبێت لە داغل بوونت لە نەخۆشخانەکان، لە كاتی توشبونت بە نەخۆشیەكە.
ئەوەشی خستەڕوو، ‎لە کۆتایدا سوپاسی بۆ بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری کارگێڕی سەرجەم ستافی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ھەڵەبجە دەکەین کە شەو و ڕۆژ لە خزمەتی ھاوڵاتیاندان لە گەل سەرجەم کارمەندان و پزیشکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان.
سازدانی چاوپێکەوتن - کامەران سەیدکەریم