پەیامی گەورەفەرماندەی ئێرانی بۆ هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا

(0) / / ایران / زایەڵە محەمەد باقری زلهێزەکان ویلایەتە یەکگرتووەکان


Sep 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران داوای لە هێزە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان کرد نەبنە هێزی پیادەی شەڕانگێزیەکانی حاکمانی بێ عەقڵ.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە پەیامی لیوا محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتیەوە، هاتووە: سیرکی ئاشتیخوازانەی ڕۆژئاوایی – زایۆنیستی و پێشینەی تاوانکارانەی ئەمریکا لە ئاستی نێودەوڵەتی، قووڵایی کارەساتی هەڕەشە لە سەر ئاشتی نیشان دەدات و دابین کردنی دارایی سەربازیی زلهێزەکان هیچ کات نیشانەیێکی لە ئاشتیخوازیی پێوە دیار نەبووە.
ڕاشیگەیاند: سەربازان و هێزە چەکدارەکانی سوپای ئەمریکا ڕێگە نەدەن حاکمانی بێ عەقڵ و تاوانباری تیرۆریست و خوێنڕێژی دانیشتوو لە ژوورەکانی فەرماندەریی بە گۆڕینی ڕاستییەکان، ئێوە لە ڕاستی و حەقیقەتەکان لە ئاستی جیهان دوور بخەنەوە و بتانگۆڕن بە هێزی پیادەی سیاسەتە شەڕانگێز و پاوانخوازییەکانیان.
لە بەشێکی دیکەی ئەم پەیامەدا هاتووە: ئاشتی سەقامگیر و هەرمان، دێتە دی بەو مەرجەی دادپەرەوەریی لە دەرەوەی بازنە و سوڵتەی وتمانە و پێناسەکراوی ئەمریکی بێت.