دژەتیرۆر دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی لە سلێمانی ڕاگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە دژەتیرۆر سلێمانی پێشمەرگە شەهید


Sep 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند تیرۆرستێکیان دەستگیرکرد کە لە ڕۆژی عەرەفەدا پێشمەرگەیەکی شەهید کردبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەزگای دژەتیرۆری هەرێم (سلێمانی) دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی ڕاگەیاند کە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکدا لە ڕۆژی عەرەفەدا.
بەرێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری هەرێم (سێشەممە 21ی ئەیلولی 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: "تیرۆرستێکمان دەستگیرکردووە کە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکدا لە مانگی ڕەمەزان و لە ڕۆژی عەرەفەدا لە ناحیەی سلێمان بەگ."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو وردەکاریی لەسەر پرۆسەکە بڵاودەکەنەوە.