بایدن: ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی، ئێمەش دەگەڕینەوە

(0) / / جهان / زایەڵە ئەمریکا جۆ بایدن ئەتۆمی


Sep 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام ڕاگەیاند بەو مەرجەی ئێرانیش هەمان کار بکات و پابەندی ڕێکەوتنەکە بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتارەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان هەوڵ بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی دەدەن.
بایدن وتیشی: پابەندی پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمین.
بایدن لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە پەنا بردن بۆ هێزی سەربازیی دوایین بژاردەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان.