پەیامە کوردیەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق
(0) /
مسته‌فا کازمی بە زمانی کوردی بۆ گەلی عێراق، نووسی "گه‌ل شایسته‌ی چاکسازییه‌که له‌ئاست قوربانیه‌کانی."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە په‌یامێکی به‌زمانی کوردی بڵاو کرده‌وه.
مستەفا کازمی له توویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندووە به‌رپرسیارێتیمان هه‌ڵگرت و ئاسته‌نگه گه‌وره‌کانمان تێپه‌ڕاند و پێکه‌وه‌ش به‌رده‌وامی به‌کاروانی گه‌شه‌پێدان ده‌ده‌ین تا ده‌گه‌ینه که‌ناری ئارام.
مسته‌فا کازمی نوسیویه‌تی: "هه‌موو ساڵێک خه‌ڵکی ئێمه له‌سه‌رانسه‌ری عێراق له‌خۆشیدا بن، ئاشتی ده‌خوازم بۆ گه‌لی خۆمان و سه‌راپای جیهان".
ناوبراو راشیگه‌یاندووە پێکه‌وه به‌رپرسیارێتیمان هه‌ڵگرت و ئاسته‌نگیه گه‌وره‌کانمان تێپه‌ڕاند، هه‌ر پێکه‌وه‌ش درێژه به‌کاروانی گه‌شه‌پێدان ده‌ده‌ین تا گه‌یشتن به که‌ناری ئارام، گه‌ل شایسته‌ی چاکسازییه‌که له‌ئاست قوربانیه‌کانی.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: