تورکیا کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای پەکەکە رادەگەیێنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەنگین کەرەئەرسلان پەکەکە قامشلۆ تورکیا


Sep 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاوی کردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری قامشلۆی سووریا بەرپرسێکی باڵای پەکەکە کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ ئەنگین کەرەئەرسلان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی بەڕێوەبەرایەتیی پەکەکە بووە و ناوی لە لیستی سووری پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوول بووە.
 لەبارەی چۆنییەتی کوژرانەکەی ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MIT) ئەنجام دراوە.
 تاوەکو ئێستا پەکەکە هیچ راگەیێندراوێکی لەبارەی رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.