19 حیزب و لایەنی تورکمانی دەنگ بە بەربژێرانی پارتی دەدەن
/
کردستان
/
زایەڵە
عێراق
پارتی
تورکمانی
19 حیزب و لایەنی تورکمانی چوارشەممە 29ی ئەیلوولی 2021 ڕایانگەیاند لە هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگ بە بەربژێرانی پارتی دەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم حیزب و لایه‌نە توركمانییه لە راگەیێندراوێکەیاندا رایانگەیاندووە: "له‌م كاته‌دا كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی هه‌یه به پێگه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان له عێراق و به هه‌ستكردن به‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ی كه له ئه‌ستۆی ئه‌و حیزبانه‌یه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزب و لایه‌نه توركمانییه‌كان هیچ كاندیدێكیان نییه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، وه‌ك حیزب و لایه‌نه توركمانییه‌كان بڕیارماندا ده‌نگ به بەربژێرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ین".
ناوی ئەو حیزب و لایەنە تورکمانییانەی پشتیوانی لە بەربژێرەکانی پارتی دەکەن.
1-پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان
2-پارتی چاكسازی توركمان
3-پارتی گه‌لی توركمانی
4-كۆمه‌له‌ی لیبرالی توركمانی
5-پارتی دیموكراتی توركمانی
6-بزوتنه‌وه‌ی بێ لایه‌نی توركمانی
7-ئۆجاغی توركمانی
8-بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمانی
9-پارتی رزگاری نه‌ته‌وه‌ی توركمانی
10-كۆمەڵەی روشنبیری توركمانی
11-پارتی یه‌كێتی توركمانی
12-پارتی شروقی توركمانی
13-بەرەی تورکمانی-سەرکردایەتی شەرعی-تەلەعفەر
14-فراكسیونه توركمانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا
15-رێکخراوی تولای بۆ كاروباری توركمانی
16-یه‌كێتی ئه‌دیب و نووسه‌رانی توركمان
17-یه‌كێتی لاوان و قوتابیانی توركمان
18-نوێنه‌رانی توركمان له ئه‌نجوومه‌نی لاوانی كوردستان
19-ماڵی توركمان – توركمن ئیوی
پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی 10ی ئۆکتۆبەری 2021 بە 51 بەربژێر لە 10 پارێزگا بەشداریی هەڵبژاردن دەکات.
بڕیارە رۆژی 10ی ئۆکتۆبەری 2021 هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەو هەڵبژاردنەدا 3242 کەس خۆیان بەربژێر کردووە، کە بەشێکیان سەربەخۆ و بەشێکی دیکەشیان بەربژێری 21 هاوپەیمانی و 109 پارت و لایەنی سیاسین، ئەو بەربژێرانەش رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمان.
تێبينيێك بنێرە: