كه‌مال كه‌ركوكى: یه‌كێتی 100 كورسیش بهێنێت له ‌كه‌ركوك هیچی پێناكرێت

(0) / / کردستان / كه‌مال كه‌ركوكى زایەڵە پارتى ‌كه‌ركوك


Oct 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

كه‌مال كه‌ركوكى له ‌بانگه‌شه‌ى پارتى بۆ كه‌ركوك كه‌ له ‌شارى هه‌ولێر سازكرابوو، هێرشى توندی كرده‌سه‌ر یه‌كێتى‌ و ڕایگه‌یاند، "ئێمه‌ وه‌ك پارتى له‌ساڵى 2018 بایكۆتى هه‌ڵبژاردنمان كرد و ئه‌وان 6 كورسیان هێنا، به‌ڵام هیچیان پێنه‌كرا و نه‌ك شه‌ش كورسى هه‌رچه‌ند كورسیه‌كانیان زیاتربێت هیچیان پێناكرێت".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، كه‌مال كه‌ركوكى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى له‌ بانگه‌شه‌ى حزبه‌كه‌ى ڕایگه‌یاند، "پارتى هه‌میشه‌ هه‌وڵی داوه‌ كه‌ پارێزگارى بكات‌ و پێشتر بینرا چۆن هه‌وڵیانداوه‌ كه‌ هه‌ولێرى پایته‌خت له‌ شه‌ڕه‌كانى پردێ ‌و سحێلا بپارێزن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وان وه‌ك پارتى له‌ساڵى 2018 له ‌كه‌ركوك به‌شداریى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیان نه‌كرد، به‌ڵام وتى:"ئه‌وانه‌ى خیانه‌تیان كرد توانیویانه‌ شه‌ش كورسى به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وان كه‌ (مه‌به‌ست لێى یه‌كێتیه‌) نه‌ك شه‌ش كورسى، 100 كورسیش بهێنن هیچیان پێناكرێت له‌كه‌ركوك".
کەرکوکی له ‌وه‌ڵامى قوباد تاڵه‌بانیدا كه‌ سوێندى خواردبوو، پارتى ده‌یه‌وێت ببێته‌ كوێخا و ئه‌وان قبوڵیناكه‌ن، وتى:"ئێمه‌ش كوێخایى له‌كه‌س قبوڵناكه‌ین‌ و یاسا كوێخاى هه‌مومانه‌".