پێشوازیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان

(0) / / جهان / ئێستێفان دوجاریک زایەڵە نەتەوە یەکگرتووەکان


Oct 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئێستێفان دوجاریک وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، پێشوازیی لە دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە بارەگای ڕێکخراوەکە لە نیۆیۆرک ڕاشیگەیاند کە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئامادەیی خۆی بۆ هەر چەشنە هاوکارییەک لەپێناو گەیشتنە ئەنجامی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان ڕاگەیاندووە.
وتیشی: دانوستانەکانی نێوان عەرەبستان و ئێران، زۆر گرینگن بە تایبەت بۆ هاتنەدی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێک لە بەیرووت ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان وڵاتەکەی و عەرەبستان بە باشی بەڕێوەدەچێت.
هاوکات فەیسەڵ بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان پێشتر ئاشکرای کردبوو کە خولی چوارەمی دانوستانەکان بەڕێوەچووە.