حەسەن نەسروڵڵا: ئێران سەلماندوویەتی هاوپەیمانێکی متمانەپێکراوە

(0) / / جهان / لوبنان زایەڵە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان


Oct 08, 2021

قەبارەی فۆنت:
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران سەلماندوویەتی دۆست و هاوپەیمانێکی متمانەپێکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی سەردانەکەی بۆ بەیروت لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا دیدار و گفتوگۆی کرد.
لەم دیدارەدا، سەید حەسەن نەسروڵڵا وێڕای سوپاسی ئێران بۆ پشتگیرییەکانی لە گەل و حکوومەتی لوبنان لە ماوەی جەند دەیەی دواییدا، جەختی کرد؛ ئێران سەلماندوویەتی هاوپەیمانێکی ڕاستبێژ و دۆستێکی وەفادارە کە لە بارودۆخی دژواردا هاوپەیمانەکانی جێناهێڵێت.
ڕاشیگەیاند کە هیوای زۆر بەوە هەیە لوبنان بە هاوکاری دۆستەکانی، کۆتایی بە بارودۆخی قەیراناوی بێنێت.
لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە سەر بەردەوامیی پشتیوانی و هاوکاریی وڵاتەکەی لەگەڵ لوبنان کردەوە.