مەسرور بارزانی سوپاسی دەزگا ئەمنییەکان دەکات
(0) /
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکات لە بەرامبەر بەشداریکردنی چالاکیان لە هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا هەینی 8-10-2021 و دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت، وێڕای سوپاسی هێزە ئەمنییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، متمانەی تەواوی بە توانای ئەو هێزانە هەیە بۆ پاراستنی دەنگدەران لە رۆژی دەنگدانی گشتییدا کە رۆژی یەکشەممە بەڕێوەدەچێت.
لە تویتەکەی بارزانیدا هاتووە: "سوپاسی ھەموو دەزگا ئەمنییە قارەمانەکانمان دەکەم بۆ بەشداریکردنی بەهێزیان له دهنگدانی ئەمڕۆ لە سەرانسەری کوردستان. سوپاسیان دەکەم بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی کۆمەڵگە. متمانەی تەواوم بە تواناکانیان هەیە بۆ پاراستنی دەنگدەران لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی له ڕۆژی یەکشەممە."
تێبينيێك بنێرە: