نێچیرڤان بارزانی دەنگی دا؛ خوازیارین هەموو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕێی دەستوورەوە چارەسەر بکرێن
/
کردستان
/
نێچیرڤان بارزانی
دەنگدانی گشتی
پەرلەمانی عێراق
هەڵبژاردنی پێشوەختە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک یەکەم کەس بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی کرد و دەنگی دا و هیوای خواست هەڵبژاردنەکە خێر و خۆشی بۆ گەلی کوردستان و عێراق بهینێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کاتژمێر 7ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 10-10-2021 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک یەکەم کەس لەو بنکەیەی بۆی دیاری کرابوو، هەروەها وەک یەکەم سەرکردە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دەنگی دا.
لە وتەیەکدا بۆ رۆژنامەنووسان، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست هەڵبژاردنەکە خێر و خۆشی بۆ گەلی کوردستان و عێراق بهینێت.
سەرۆکی هەێمی کوردستان رایگەیاند: سەقامگیریی سیاسی لە عێراق زۆر گرنگە و هیواشی خواست نوێنەرانی کوردستان لە بەغدا یەکدەنگ بن.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند: هەرێمی کوردستان خوازیارە ماددەی 140ـی دەستوور جێبەجێ بکرێت و هەموو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕێی دەستوورەوە چارەسەر بکرێن.
تێبينيێك بنێرە: