بەرهەم ساڵح: ئەمڕۆ ڕۆژی هاوڵاتیی‌ و عێراقە

(0) / / عراق / زایەڵە بەرهەم ساڵح هەڵبژاردن


Oct 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بەیانی ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەنگیدا و له ‌په‌یامێكیشدا ڕایگه‌یاند، "ئەمڕۆ ڕۆژی هاوڵاتیی‌ و عێراقە لە سەرکەوتنێکەوە بەرەو سەرکەوتنێکی تر".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار لەدوای دەنگدانەکەی‌ و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی:"هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراق ڕۆژێکی مێژویی‌و داوکارییەکی جەماوەرییە بۆ هەنگاونان بەرەو ژیانێکی شایستە".
سەرۆک کۆمار هەروەک ئومێدی خواست هەموو هاوڵاتیان لەپێناو ئایندەی وڵاتەکەیان بەشداریی لەهەڵبژاردنەکاندا بکەن، "ئەمرۆ ڕۆژی هاوڵاتیی‌و عێراقە لەسەرکەوتنێکەوە بەرەو سەرکەوتنێکی تر".
جەختیشیکردەوە: "بەڵێنماندا کە هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەدەبەین‌و بەڵێنەکەشمان بردەسەر کە عێراق شایستەی دۆخێکی باشترە".