گەنجێک برایەکی خۆی دەکوژێت
(0) /
شەوی ڕابردوو لە قەزای کەلار، گەنجێک برایەکی خۆی بە چەقۆ دەکوژێت .
مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لە گەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار گەنجێک برایەکی خۆی بەناوی "سەنگەر وەهاب عەبدولعەزیز" لەدایکبووی 1985 بەچەقۆ دەکوژێت.
بە وتەی کەسوکاری ئەو دووبرایە لە ماڵی خۆیان بوە بەشەڕیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە چەقۆ ئەوی تریان دەکوژیت و هەڵدێت .
وتیشی، لە ئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی داوەری قەزای کەلار کراوەو بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 405 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچوو .
کامەران سەیدکەریم
تێبينيێك بنێرە: