مامۆستایه‌كی زانكۆ بۆ زایه‌ڵه: هەرێمی کوردستان کەڵک لە بزووتنەوەی وەرگێڕانی ئێران وەربگرێت
/
گفتگو
/
شێركۆ حەمە ئەمین
زایەڵە
هەرێمی کوردستان
وەرگێڕان
فەرهەنگی
ئێران
مامۆستایه‌كی زانكۆ پیێ وایه وڵاتی ئێران له‌ڕووی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، ڕۆژانه ئه‌و بابه‌ته تازانه‌ی كه له جیهاندا هه‌ن وه‌رده‌گێڕدرێته سه‌ر زمانی فارسی له‌م ڕووه‌وه ئێمه ده‌توانین كه‌ڵكی لێوه‌ربگرین.
دوکتۆر شێركۆ حەمە ئەمین، مامۆستای زانكۆ له وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، هه‌موو ده‌وڵه‌تێك هه‌موو هه‌رێمێك پێویستی به‌وه‌هه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگی هه‌بێت له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ دراوسێكانی خۆی، له‌م ڕوانگه‌شه‌وه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌وه هه‌یه كه له ڕووی كلتوری و ڕۆشنبیری و هه‌تا گۆڕینه‌وه‌ی وه‌فد و مه‌سایلی سینه‌ما و بابه‌تی شانۆ و ئاڵوگۆر كردنی خوێندكاره‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ناوچەی کوردی له‌هه‌موو مه‌جاله‌كانی تریشدا .
وتیشی، ده‌بیت لە زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی تری فەر‌هه‌نگی كاری پێكه‌وه‌ی له نیوان ئه‌م دوو ولاته بكرێت، ئێمه كۆمه‌ڵێك هاوبەشیمان هه‌یه له ڕووی مێژووییه‌وه، هه‌م له ڕووی زمانه‌وه، هه‌موومان سه‌ر به خێزانی زمانی هیند و ئه‌وروپایین و به‌پێی قۆناغه‌كان زمانه‌كان له یه‌كتری جیا بۆته‌وه كه بووه به دوو زمانی سه‌ربه‌خۆ .
ڕونیشیكرده‌وه، سنوورێكی دوورودریژی جوگرافیایمان هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران، له زۆربه‌ی كاتدا له‌و كاره‌ساتانه‌ی كه به سه‌ر ئەم میله‌تانه‌دا هاتووه ئه‌م دوو لایه‌نه جۆرێك له هاوكاری یه‌كتریان كردووه له ڕووی مرۆیشه‌وه بۆیه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بۆ دروست كردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه گرنگه به تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێرانیش هه‌تا له ڕووی بزوتنه‌وه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده ده‌توانم بڵێم رۆژانه ئه‌وبابه‌ته تازانه‌ی كه‌له جیهاندا هه‌ن وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر زمانی فارسی له‌م ڕووه‌شه‌وه ده‌توانین ئێمه كه‌ڵكی لێوه‌ر بگرین ئه‌م په‌یوه‌ندیه هه‌م ئه‌وان كه‌ڵك له فه‌رهه‌نگ و كلتوری ئێمه وه‌ربگرن هه‌م ئێمه‌ش كه‌ڵكی لێوه‌ربگرین و په‌یوه‌ندیه‌كی هاوبه‌ش و هاوسه‌نگ دروست ببێت .
سازدانی چاوپێكه‌وتن- كامه‌ران سه‌ید كه‌ریم
تێبينيێك بنێرە: