بڕی ١٥ ملیار و ٨٢٦ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکانی گەرمیان تەرخان دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به‌ ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی بودجەیێکی بەرچاو بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ له‌ سێكته‌ره‌ جیاجیاكان له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان.


Oct 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به‌ ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی بودجەیێکی بەرچاو بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ له‌ سێكته‌ره‌ جیاجیاكان له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری  حکومەتی  هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، له‌ چوارچێوه‌ی بەرژەوەندی گشتی وجێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیانی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به‌ ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (١٥,٨٢٦,٠٠٠,٠٠٠) پازده‌ ملیار و هه‌شتسه‌د و بیست و شه‌ش ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ له‌ سێكته‌ره‌ جیاجیاكانی (ڕێگه‌وبان، ئاو، ته‌ندروستی، شاره‌وانیه‌كان، په‌روه‌رده، ئاودێری، كاره‌با وئاوەدانکردنەوە) ، له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان خه‌رج ده‌كرێت.

کامەران  سەیدکەریم