مامۆستایانی وانەبێژ لە زۆربەی شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان گردبونەوە
/
اجتماعی
/
زایەڵە
وانەبێژ
گردبونەوە
لە زۆربەی شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەپارێزگای هەڵەبجە بۆ دەست خستنی مافەکانیان مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا .
لەهەمانکاتدا مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لەبەرامبەر چەند داواکاریەک .
جێگای ئاماژەیە مامۆستایانی وانەبێژ ماوەی زیاتر لەهەفتەیەکە لەبەرامبەر داواکردنی مافەکانیان لەزۆربەی شارو شاروچکەکان خۆپیشاندانی ناڕەزاییەتیان دەست پێکردووە و ڕایدەگەیەنن کەبەردەوام دەبن تاوەکو داواکاریەکانیان جێبەجێدەکرێت .
کامەران سەیدکەریم
تێبينيێك بنێرە: