نێچيرڤان بارزانى و سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆبوونەوە

(0) / / کردستان / نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان زایەڵە قەتەر


Oct 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە،  گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی قەتەر و لەگەڵ شێخ خالید بن خەلیفە، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کەناڵی ڕووداو لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی قەتەر کە هاوکات جێگری سەرۆکوەزیرانە ڕایگەیاند دوولایەن باسیان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێ، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لەگەڵ قەتەر و بابەتی ئابووری و سیاسی، کردووە.
 لە درێژەدا هاتووە؛ قەتەر خوازیاری پەیوەندییەکی باشە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و لەم پێناوەشدا ئەو وڵاتە دەیەوێت لە نزیکترین دەرفەتتدا کۆنسوڵخانەی خۆی لە هەولێر بکاتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە ئاماژەی بەوە کرد، نێچیرڤان بارزانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا "بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش" لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر تاوتوێ ده‌كات.