فەرماندەی گشتی هێزی هاوپەیمانان: داعش بەردەوام هەڕەشەیەکی مەترسیدارە لە عێراق و سوریادا
/
کردستان
/
زایەڵە
داعش
مەسرور بارزانی
هەرێمی کوردستان
جۆن برینان
عێراق
سوریا
فەرماندەی گشتی هێزی هاوپەیمانان لە دیدار لە گەڵ سەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردە سەر ئەوەی کە داعش بەردەوام هەڕەشەیەکی مەترسیدارە لە عێراق و سوریادا
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە، جۆن برینان فەرماندەی گشتی هێزە هاوپەیمانیە نێودەوڵەتیەکان، لە عێراق و سوریا.
بەپێی بەیاننامەیەک، لە میانەی دیدارەکەیاندا گفتوگۆیان کردووە دەربارەی دوایین بەرەو پێشچوونەکان لە سوریا و عێراق، هەروەها باس کردنی کێشەکان و گرنگیپێدانیان بە هاوبەشی.
برینان جەختی لە پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش کردەوە، وتی داعش بەردەوام هەڕەشەیەکی مەترسیدارە لە عێراق و سوریادا.
لای خۆشیەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەدا، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاوکاربوون لە بەرەنگاربوونەوەی داعشداو، وتی”سەقامگیری عێراق کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر سەقامگیری ناوچەکە”.
تێبينيێك بنێرە: