جێگری خەلیفە و والی عێراقی داعش کوژرا
(0) /
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردوەتەوە رایگەیاند، کاتێک گەلی عێراقی بەڵێنێک دەدات پابەنددەبێت پێوەی، بۆیە ئەمڕۆ وەک پابەندبوونێک بەو بەڵێنە گورزێکی بەهێز لە چەکدارانی رێکخراوی "داعشی تیرۆرست" دراوە.
ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان ئەبو یاسر عیساوی، جێگری خەلیفەی داعش و والی رێکخراوەکەیان لە عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی تایبەتدا کوشتووە.
27شیاوی باسە ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019ـش لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا بەهاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەبوبەکر بەغداد خەلیفەی داعش لەسوریا کوژرا.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: