سەرکردەیەکی کۆمەڵی دادگەری بۆ زایەڵە: دوو ڕۆژ دوای هەڵبژاردن دەسەڵات ڕۆیشتەوە سەر مەعدەنەکەی خۆی

(0) / / گفتگو / زایەڵە عەبدولستار مەجید دەسەڵات گەندەڵی ڕەخنە


Oct 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرکردەیەکی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، دەسەڵاتی کوردی دوو ڕۆژ دوای هەڵبژاردن چووەوە سەر مەعدەنەکە خۆی و نرخی گاز و سوتەمەنی خۆراک گران کرایەوە .
عەبدولستار مەجید، سەرکردەیەکی دیاری کۆمەڵی دادگەری لە کوردستان  لە وتوێژی  لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، تەنها دوو ڕۆژ دوای هەڵبژاردن، ئەم دەسەڵاتە چوەوە سەر مەعدەنە ئەسڵیەکەی خۆی، کاری بە خەڵک نەما و نرخی سوتەمەنی و غاز و پێداویستی ڕۆژانەی خەڵکی بەرزکردەوە و بەردەوامیش گرانتری دەکات، با هەڵکشان و هەڵاوسانی ڕێژەی بێکاری و هەژاریش لەو لاوە بوەستێت .
وتیشی،  بۆ ئەوانەی کە دەنگتان بەمانە دایەوە ئەگەرچی ئێوە کەمینەن و ڕێژەکەشتان زۆر کەمبوو کە لە باشترین حاڵەتدا ناگاتە ١٥% و بایکۆت و نەچون بۆ دەنگتان ئێوەی کردە زۆرینە، مافتان نیە ناڕازی بن و گلەیی بکەن، شان بدەنە ژێری وەک هەمیشە چونکە ئەمەی سی ساڵە میلەتێکی گیرۆدە و ملی زاڵمانی ئەستورتر کردووە، بێ ئیرادەیی و بڕیاری هەڵەی خۆتانە  .
ڕونیشیکردەوە، بۆ ئەواتەی دەنگتان نەدا بە بایکۆتکردن و نەچوون بۆ دەنگدان، یان بە چونتان و سوتاندنی دەنگەکانتان، بەخۆتان بزانن یان نا ئێوەش بوونە هۆی هێشتنەوەی ئەم دەسەڵاتە ستەمکار و بێویژدانە . پاداشتی ئەم ستەمکارانەتان کرد و سزای ئەوانەشتاندا کە هەمیشە لەبەرەی ستەملێکراواندا بوون و دژی ستەمکاران دەنگیان بەرز و زوڵاڵ بوو ئێوە دەزانم کە توڕە و بێهیوان ئەگەر دەنگتان دژی ئەم دەسەڵاتە بدایە و بتانخستایەتەوە قاڵبە حەقیقیەکەی خۆی، ئێستا مەوقیفی ئێوە بەهێز و پێگە و هەڵوێستی ئەوانیش چ لەناوخۆ و چ لە عێراق و ناوەندە جیهانییەکانیش تێکشکاو و لاواز دەبوو  .
ئەوسەرکردەیە هێمای  بەوەشکرد،  پێشینیانی ئێمە ڕەحمەتی خوایان لێبێت چەندە جوان لە واقیعەکە تێگەیشتوون کە فەرمویانە چێی بچێنیت هەر ئەوە دەدوریتەوە .
سازدانی - کامەران سەیدکەریم