تەندروستی، هۆشداری توند دەداتە هاوڵاتیانی سنوری ڕاپەڕین
(0) /
تەندروستی گشتی ڕاپەڕین، بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوانی کۆڕۆنا لە سنوری ئیدارەکە هۆشداری توند دەداتە هاوڵاتیان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەندروستی گشتی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوانی کۆڕۆنا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و نەمانی شوێنی بەتاڵ بۆداخڵکردنی نەخۆشانی کۆڕۆنا لەنەخۆشخانەی ژیان و سەنتەرێ کۆڕۆنا لە قەڵادزێ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و چەند بڕیارێک دەردەکات.
1ـ سەردانی نەخۆش بەهەموو شێوەیەک قەدەغەدەکات.
2- نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی لەگەڵ دەبێت و ڕێگە تەنها بەیەک کەس دەدرێت بۆ داخڵبون لەگەڵ نەخۆش لەناو نەخۆشخانەدا.
3- پێویستە هەمووئەوانەی داخڵی ناو ناوەندە تەندروستیەکان دەبن پابەندی بەکارهێنانی پێداویستیە خۆپارێزیەکانبن.
کامەران سەیدکەریم
تێبينيێك بنێرە: